دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بەناوەکانی دانا ڕەسووڵپوور و هەژار باریکی، لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ڕۆژی یەکشەممە، ١٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی “٨ی فێوریەی ٢٠٢٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دانا ڕەسوڵ‌پوور و هەژار باریکی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ئەو دوو هاووڵاتییە لە پاش دەسبەسەرکردنیانەوە تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوادچوونی بنەماڵەکەشیان بێئاکام ماوتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان بە بنەماڵەکانیان نەداوە و ئەوەش بووەتە هۆی نیگەرانیان.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*