خۆی : “لوقمان دەروێش” (توحید)سزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری :لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا هاووڵاتییەکی خەڵکی ئاوای گورناوەک سەر بە قوتووری شارەستانی خۆی بە ناوی “لوقمان دەروێش”لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری تەورێز سەزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا.

بە پێی ئەو حوکمە ناوبراو بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپێشاندان و ئاگردانی بانک بە ١٠ ساڵ بەندکرانی تەعزیری و دوور خستنەوە بۆ بەندیخانەی ئەهواز و هەروەها ٥ ملیارد تمەن پێ بژاردن مەحکووم کراوە.

“لوقمان دەروێش” ٢٧ ساڵە باوکی دوو منداڵ ٧ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی لە رەوتی خۆپێشاندانەکانی خەڵکی تەورێز لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو.