دیواندەرە: دەستبەسەر کردنی دوو هاووڵاتی ئەو شارە

خۆڕاگری: ڕۆژی ٢٠ بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی دوو هاووڵاتی خەڵکی دیواندەرە بە ناوەکانی”زاهید سولیمانی”مامۆستا لە وەزارەتی پەروەردە بارهێنان، هەروەها “کاوە کەریمیان” ،لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەچارەنووسیان لە بەردەست دا نییە.