دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان

بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان(خۆڕاگری) ڕێکەوتی ٢١ی گەلاوێژی ١٤٠٤ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی “فەرهاد ڕەنجبەر” بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەسبەسەر گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەست دا نییە.