دەسبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی خەڵکی دێلوڕان لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: مێهدی حاتەمی، سەجاد سەیدمورادی و ڕەزا ئیبراهیمی سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری دێلۆڕان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی مەهدی حاتەمی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری “دێلوڕان”ـی سەربە پارێزگای کرماشان، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هەروەها  ڕۆژی شەممە، ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، سەجاد سەیدمورادی، هاووڵاتییەکی دیکەی وەرزشوانی خەڵکی ئەو شارە بە لەلایەن ژمارەیەک لە هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە و هەروەها ڕۆژی هەینی‌یش، ڕەزا ئیبراهیمی، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی ئەو شارە، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمە ئێرانەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە.

شایانی باسە کە، ئەو سێ هاووڵاتییە پاش دەسبەسەرکردنیان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.