دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی دێڵوڕان لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: بەهمەن بالەوی، هاووڵاتییە خەڵکی شاری دێلوڕان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە لە شاری ئەراک دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری ئەراک، بەهمەن بالەوی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری دێلوڕان کە دانیشتووی ئەراکە، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی، دەسبەسەریان کردووە.

هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم، ڕۆژێک پێشتر هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بەهمەن بالەوی و دەستیان بەسەر کەلوپەلە کەسییەکانیدا گرتووە و ڕۆژێک دواتریش بۆخۆیان دەسبەسەر کردووە و هەروەها هۆکاری هێزە سەرکوتکەرەکانی هۆکاری دەسبەسەرکردنی ناوبرا بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە بەدژی ڕێژیم لە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا چالاکی کردووە.

شایانی باسە کە ناوبراو دوای دەسبەسەرکردنی، گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.