” سولێمان عەبدی “بۆ بەندیخانەی ناوەندی سەقز گوازرایەوە

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی ١٦ خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی “سولێمان عەبدی” ئەندامی ئەنجومەنی سینفی مامۆستایانی کوردستان – سەقز دوای تەواو بوونی لێکۆڵینەوە لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە را گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری سەقز.

ڕۆژی ٢٨ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی ، ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی کوردستان – سەقز “سولێمان عەبدی” لە شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەرکرا.