سنە، شێرکۆ مینبەری لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرا

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی سێشەممە ٢ ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی نییەری سەر بە پارێزگای سنە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی بە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەرو گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە لە بەردەست دانییە. “شێرکۆ مینبەری” پێشتریش ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازرابوونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە.

شایانی باسە ئەو هاووڵاتییە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کرابوو ،کە ١١ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی بە بارمتە ٨٠٠ ملیونی ئازاد کرابوو.