مامۆستایەکی خەڵکی شاری سنە لە لایەن دادگای شاری هەمەدان سزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان  چوار شەممە ٢٤ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی مامۆستایەکی ئاینیی خەڵکی شاری سنە بە ناوی ،”مامۆستا عەبدوولجەبار لوتفی” پێش نوێژی مزگەوتی ئیرشادی شاری سنە لە لایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئاینیی  لە شاری هەمەدان سزای ٧ مانگ ١٥ ڕۆژ بەندکران و لێدانی ٧٤ شەلاق و لێ ئەستاندنەوەی لیباسی مامۆستایەتی بە سەر دا سەپێندرا.

دادگا ئەو مامۆستا ئاینییەی بە تۆمەتی پروپاگەندە بە دژی کۆماری ئیسلامی و تێکدانی بیر و باوەر خەڵک تۆمەتبار کردووە.