دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: ڕێبوار ڕەوشەنی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاو، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی “ڕێبوار ڕەوشەنی” هاووڵاتیی خەڵکی سەرپێلی زەهاو و دوای پشکنینی ماڵەکەی و بێڕێزیکردن چوونەتەوە ژوورەوە و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی، بە شێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

جێی ئاماژەیەوە کە، سەرەڕای بەدواداچوونی وردی بنەماڵەکەی، پاش تێپەڕبوونی نزیکەی پێنج ڕۆژ لە ڕفاندنی ڕێبوار ڕەوسەنی، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر چارەنوو، شوێنی ڕاگیران و هەروەها بارودۆخی لە بەردەستدا نییە و لە ماوەی یەک حەوتوودا ئەوە ٨ـەمین کەسی خەڵکی سەرپێڵی زەهاوە کە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.