خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی”ئاروین نیک پەی”کە لە ڕەوتی شوڕشی ژینا دەستبەسەر کرابووبە دانانی بارمتە ٥٠٠ ملیون تمەنی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە دەسبەسەرگەی حئیتلاعاتی مەریوان ئازاد کرا.
ڕۆژی ١٦ی بەنەمەڕی١٤٠٢ی هەتاوی بەندکراوی سیاسی کوردی خەڵکی مەریوان “ئاروین نیک پەی” لە گرتنگەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان بە هۆی گوشارەکانی ئیتلاعات هەوڵی داوە کۆتایی بە ژیانی خۆێی بهێنێت و بەو هۆیە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی “ئاروین نیک پەی”خەڵکی گوندی نێی سەر بە شاری مەریوان دوای تێپەرینی ٢ مانگ نیو لە دەستبەسەر کرانی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان، ماوەی دەستبەسەر کرانی ناوبراو بۆ ماوەی ١مانگی تر درێژ کرایەوە.
ڕۆژی ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی “ئاروین نیک پەی” لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرا.