فەخرەدین ئیبراهیمی کوری شەهید محیدین ئیبراهیمی سزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا فەخرەدین ئیبراهیمی کوری شەهید محێدین ئیبراهیمی لە لایەن دادگای تاوانەکانی ورمێ بە تۆمەتی شکاندنی شووشەی دادگای پێداچوونەوە بە ١ ساڵ بەند کرانی تەعزیری ٢ ساڵ بەند کرانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کرا.

فەخرەدین ڕۆژی ٢٥ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی لە بەردەرگای بەندیخانەی ورمێ لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر دەکرێت کە ڕۆژی ٢٦ی ڕەشەممە دوای لە سێدارەدانی باوکی بە بارمتە ئازاد کرابوو.شایانی باسە کە ڕۆژی ٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی بە تۆمەتی شکاندنی دەگاو پەنجەرەی دادگای پێداچوونەوە بۆ لێپێچینەوە بانگهێشتی دادگا کرابوو ١٤ی خاکەلێوە دەستبەسەر کرابوو.کە ڕۆژی دواتر بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملیون تمەنی ئازاد کرابوو.