![image-40](https://xoragri.com/wp-content/uploads/2025/02/image-40-678x381.png)
خۆڕاگری: زاهید خالیدیان، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی قوروە پاش نزیکەی یەکمانگ ڕاگیران بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانە ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٣٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، زاهید خالیدیان، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی شاری قوروە، پاش نزیکەی یەکمانگ دەسبەسەربوون بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ١ملیارد تمەن و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە ئازاد کراوە.
ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە، ٤ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، بەهۆی بەشداریکردنی لە مانگرتنگی گشتیی ٣ی ڕێبەندان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە سەپاندنی سزای سێدارەی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا و بە مەبەستی لێکپڵینەوە و لێپێچینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگەکانی ڕێژیم لە شاری سنە کرا و پاشان گەڕێنرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی قوروە.