دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵكی مەهاباد لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بەناوی “قادر ڕەسووڵپوور” لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لەشاری مەهاباد بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی حیزبی هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی قادر ڕەسووڵپوور، هاووڵاتیی خەڵكی ئەوشارە و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و گوازستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ناوبراو سەرەڕای تێەڕووبوونی نزیکەی ١٠ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنیدا لەلایەن ڕێژیمەوە، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەربوون، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکای ڕێژیمیش لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان پێنەداون.