
خۆڕاگری: فەرەج فەرەجی، خاوەن نانەواخانەی ناڕازی خەڵکی ئیلام، بەهۆیە ناڕەزایەتیی دەربڕین بە نەبوونی کارەبا، لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ١٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی، فەرەج فەرەج، هاووڵاتیی خەڵكی شاری ئیلام و خاوەنی نانەواخانە لەو شارە، بەهۆی ناڕەزایەتیی دەربڕین بە بەرداومیی بڕینی کارەبا و تێچوونی هەویرەکەی کە هەویرە تێکچووەکەی لەبەردەم فەرمانگەی پارێزگای ئەو شارە هەڵڕشت، بە فەرمانی دادگای ڕێژیم بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی دەسبەسەر کرا.
دەسبەسەرکردنی ئەو خاوەن پیشەیە کە لەسەر مافی خۆی ناڕەزایەتیی دەربڕی، کاردانەوەی هاووڵاتییان و چالاکانی مەدەنی شاری ئیلامی لێکەوتۆتەوە و لە دوای ئەو ناڕەزایەتییانە، بەشێوەی کاتیی ئازاد کراوە و هەروەها کە ئازاد کراوە پێیان ڕاگەیاندووە کە پێویستە ڕۆژی شەممە بەمەبەستی وەڵامدانەوە بەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی وەکوو تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی لە دادگادا ئامادە بێت.