سەیوان ئیبراهیمی بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکردن ڕەوانەی بەندیخانە کرا

خۆڕاگری: سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی دوای بانگکردنی بۆ دادگای ڕێژیم لە سنە بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٨مانگ بەندکران دەسبەسەر و بۆ بەندیخانەی ئەو شارە گوازرایەوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانیی سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی کۆمەڵایەتی-فەرهەنگی “نۆژین” وهاووڵاتیی خەڵکی کامێران دوای بانگکردنی بۆ دادگای ئینقلابی ئیسلامی ڕێژیمی ئێران لە سنە بەمەبەستی تێکەڵکردنی دوو سزاکەی، دەسبەسەر کرا و تێپەڕاندنی سزای ٨مانگ بەندکرانەکەی، گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە.

مامۆستا سەیوان ٩ی بەفراناریساڵی ڕابردوو، لە لایەن لقی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامییەوە لە سنە بۆ تێپەڕکردنی سزای یەک ساڵ بەندکردنەکەی بەتۆمەتی تێکدانی بنەمای گشتی بانگکرابوو و هەرلەوێ دەسبەسەر کرابوو و دواتر گوازرابووەوە بۆ بەندیخانەی سنە و ٤ی پووشپەڕی ئەمساڵ لە لێبووردەیەکی گشتیدا و لە بەندی سیاسییەکانی بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە ئازاد کرابوو.