دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: پارسا ئەفشار، هاووڵاتیی خەڵکی شارح جوانڕۆ، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆمارتی ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، پارسا ئەفشار، هاووڵاتیی خەڵکی شاری جوانڕۆ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوەوە، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و قەزایی بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

جێی ئاماژەیە کە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی “ئەفشار” هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران، چارەنووسی و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵی لە بەردەستدا نییە.