بەندکراوێکی سیاسیی کورد پاش پێنج ساڵ بە پێبەندی ئەلیکترۆنیکی ئازاد کرا

خۆڕاگری: حەسەن بەهاری، بەندکراوی سیاسیی خەڵكی سەقز پاش پێنج ساڵ بەندکردن بە بڕیاری دەزگای قەزایی ڕێژیم، بە پێبەندی ئەلیکترۆنیکی ئازاد کرا.

ڕۆژی پێنجشەممە، ١٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: حەسەن بەهاری بەندکراوی سیاسیی خەڵكی شاری سەقز، پاش تێپەڕاندنی ٥ساڵ بەندکردن، بەهۆی دۆخی تەندروستییەوە و بوونی چەند نەخۆشییەک، بە بڕیاری دەزگای قەزایی ڕێژیم، لەژێر چاوەدێری پێبەندی ئەلیکترۆنیکی و بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٢ملیاردتمەن ئازاد کراوە و لە ماڵەوە درێژەی سزاکەی تێپەڕدەکات.

ناوبراو چەند نەخشییەکی وەکوو شەکرە و پەستانی خوێنی بەرز دۆخی تەندروستیی تێکدابوو و هەر ئەوەش بووە هۆی ئەوەیکە دەزگای قەزایی ڕێژیم بڕیار ئەوە بدات کە لەژێر چاوەدێری پێبەندنی ئەلیکترۆنیکی ئازاد بکرێت و هەروەها لەژێر چاوەدێری توندی ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیشدا دەبێ سەرەڕای ئەوەیکە بارمتەی ٢ملیارد تمەنیشی داناوە.