
خۆڕاگری: هێدی شادیخا، هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە سزای ساڵێک و ۱۰مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
ڕۆژی پێنجشەممە، ۱٥ی جۆزەردانی ۱٤۰٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: هێدی شادیخا، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “سینگان”ـی سەربە شاری شنۆ، لەلایەن لقی ۱۰۱ی دادگای تاوانەکانی ۲ی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لەو شارە بەتۆمەتی هاوکاریکردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی، سزای ۱ساڵ و ۱۰مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
ناوبراو ڕۆژی دووشەممە، ۱۰ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کرا و بۆ لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە گوازرایەوە بۆ گرتنگەیەکی ڕێژیم لە ورمێ و لەماوەی دەسبەسەربوونیدا لەمافی جاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کرابوو.