
خۆڕاگری: چوار هاووڵاتیی خەڵكی بۆکان بەناوەکانی “ڕەشید نەسروڵڵاهی، عەلی و ئەبووبەکر ڕەشیدی و ئیبراهیم خودکامە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی، ڕەشید نەسروڵڵاهی، عەلی ڕەشیدی و ئەبووبەکر ڕەشیدی کە بران و ئیبراهیم خودکامە، چوار هاووڵاتیی خەڵكی بۆکان لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کران و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک و بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ئەو هاووڵاتییانە و بە بەکارهێنانی کردەوەت توندوتیژی دەسبەسەریان کردوون و سەرەڕای تێپەڕبوونی ٥ڕۆژ بەسەر دەسبەسەربوونیاندا، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و جارەنووسیان لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنماڵەکەشیان بێائاکام ماوەتەوە.