خۆڕاگری: ڕزگار ڕەوشەنی، مامۆستای خەڵكی بۆکان نزیکەی ٢مانگە لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسە نادیارە.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ١مانگ و ٢٠ڕۆژ لەمەوبەر هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەشاری بۆکان مامۆستا ڕزگار ڕەوشەنی، هاووڵاتیی خەڵكی ئەو شارەیان بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەر کردووە و تائێستا چارەنووسی ناڕوونە.
ناوبراو ڕۆژی ٢ی ڕەزبەری ئەمساڵ، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە و سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٥٠ڕۆژ بەسەر دەسبەسەربوونیدا، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.