خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵكی سەقز بەناوی “ڕەزا ئەحمەدپوور” لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٢٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ی هەتاوی، ڕەزا ئەحمەدپوور، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “بەردەڕەش”ـی سەربە شاری بانە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هێج بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کرا و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکئی نادیار.
ناوبراو لەکاتی ئاساییدا بووە لە نێوشار، لەپڕڕا هێزە سەرکوتکەرە مەدەنییەکانی ڕێژیمی ئێران بەبی هیچ بەڵگەیەکی هەڵیانکوتاوەتە سەری و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و هەروەها تائێستا سەرەڕای تێپەڕبوونی ٣ڕۆژ بەسەر ڕفاندنیدا، هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەربوون، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.