خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی لاوی خەڵكی سنە بەناوی “ئارمان مینبەری”لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لەو شارە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی، هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری سنە، ئارمان مینبەری، هاووڵاتیی تەمەن ٢٢ساڵانی خەڵکی ئەو شارەیان دەسبەسەر کردووە، لەحالێكدا ئەو هێزە هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاساییان پێ نەبووە کە ناوبراویان لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەر کردووە.
پاش بەدواداچوونی وردی بنەماڵەکەی ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی لە سنە، پێیانڕاگەیاندوون کە کوڕەکەیان لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لەو شارە دەسبەسەرە و لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەی لێ دەکرێ و هەرەها بێجگە لەوە هیچ زانیارییەکی دیکە لەسەر هۆکاری دەسبەسەر و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.