ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی دێوان

خۆڕاگری: شێرکۆ میرەکی، هاووڵاتیی خەڵکی دێولان، لە ساڵڕۆژی شۆڕشی ژینا لە شاری تاران دەسبەسەر کراوە و تائێستا چارەنووسی ناڕوونە.

ڕۆژی شەممە، ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕگری” ڕایگەیاند: شێرکۆ میرەکی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری دێولان لە ساڵڕۆژی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری تاران لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەو دەسبەسەر کراوە و تائێستاش چارەنووسی بە ناڕوونی ماوەتەوە و لە حاڵێکدا کە بنەماڵەکەی بەردەوام بەدواداچوونیان بۆ چارەنووسی کردووە بەڵام لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە هیچ وڵامێکیان نەدراوەتەوە.

شێرکۆ میرەکی، ماوەی دوو حەوتوو لەمەوبەر لە شاری تاران لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی “ئێڤین”ـی ئەو شارە و هەروەها لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کراوە و لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، هیچ مافێکی ناوبرار وەکوو دەسبەسەرکراوێک لە بەرچاو نەگیراوە.

شایانی باسە کە، شێرکۆ میرەکی، ڕۆژی شەممە، ٢٥ی خەرمانانی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە شاری تاران دەسبەسەر و دواتر گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ئێڤین و هەروەها تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.