مێرمنداڵێکی دیکەی خەڵکی کامێران لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا

خۆڕاگری: مێرمنداڵێکی دیکەی خوار تەمەن ۱٨ساڵانی خەڵکی کامێران بەناوی “سۆران مزەفەری” لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و ژمارەی دەسبەسەرکراوان گەیشتۆتە شەش کەس.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی، سۆران مزەفەری، مێرمنداڵی خوار تەمەن ١٨ساڵانی خەڵكی شاری کامێران لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و بەوەش ژمارەی مێرمنداڵانی خەڵكی ئەو شارە گەیشتۆتە شەش کەس.

دەسبەسەرکردنی ناوبراو لەکاتێکدایە کە هەڵگری نەخۆشی شەکرەیە و پێویستە بەشێوەی بەردەوام چارەسەری پزیشکی بەکار بهێنێت و لەوان گرینتر دەبێ هەمووکات دەرزی ئەنسۆلین لەخۆی بدات، سەرەڕای ئەو حاڵەتە هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیم گرینگیان بە دۆخی تەندروستی نەدا و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و هەروەها تێکچوونی دۆخی تەندروستی و مەترسی لەسەر ژیانی ئەو مێرمنداڵە لەسەر ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمە.