خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی ٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری جوانڕۆ بە ناوی “فەرشاد محەممەدی” بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سەر بە ئیتلاعاتی ئەو شارە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.
ئەو هاووڵاتییە لە ماڵەکەی خۆی بە توندوتیژی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر کراوە،تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە لە بەر دەست دا نییە و چارەنووسی نادیارە.