هاووڵاتییەکی خەڵکی بیجارسزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا هاووڵاتییەکی خەڵکی بیجار بە ناوی”دانیش مولوودی”لە لایەن دادگای تاوانەکانی شاری بیجار بە تۆمەتی پروپاگەندە بە دژی کۆماری ئیسلامیلە رەوتی شوڕشی ژینا دا دەسبەسەر کرابوو، سزای ٦ مانگ باندکرانی تەعزیری بە هەژمار کردنی ماوەی دەسبەسەر کردنەکەی بە سەر دا سەپێندرا.

دانیش مولوودی مانگی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی لە ڕەوتی شوڕشی ژینا دەسبەسەر کرابوو کە دوای تەواوبوونی لێکۆلینەوە بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.