دەستبەسەر کردنی دوو مامۆستای ئایینی تر لە شاری سنە

خۆڕاگری: هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە لە درێژەی دەست بەسەر کرنی خەڵک و مامۆستایانی ئایینی دو مامۆستای ئایینی تر لە شارەکانی جوانڕۆ سنە دەستبەسەر کرد.

“مامۆستا مەلا یاسر کەریمی” خەڵکی جوانڕۆ کە ڕۆژی ١٠ی ڕێبەندان دەستبەسەر کراوە هەروەها “مامۆستا مەلا فارووق قادری” خەڵکی سنە کە ١١ی ڕێبەندان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراون.

ئەوە لە حاڵێک دایە کە ڕۆژی ڕابردوو مامۆستا  لە شاری سنە بە ناوەکانی “مامۆستا ئیبراهیم کەریمی” “مامۆستا لوقمان ئەمینی “بە تۆمەتی پشتگیری لە داواکانی خەڵک لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کردووە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لە بەر دەستدا نییە.