مێهدی سادقی دوای تەواوبوونی سزاکەی لە زیندان ئازاد کرا

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی “مێهدی سادقی”خەڵکی گوندی شوهان سەر بە شار مەلەکشای کە پێشتر لە لایەن دادگای ئینقلاب سزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرابوو،دوای تەواو بوونی حوکمەکەی لە بەندیخانەی شاری ئیلام ئازاد کرا.

“مێهدی سادقی” لە لایەن دادگای تاوانەکانی ئیلام سزای بەند کران و لێدانی قامچی وقەدەغەی سەفەر بۆ دەرەوەی وڵاتی بەسەردا سەپێندرا.

بە پێی ئەو حوکمە “مێهدی سادقی”بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی وڵات لە لایەن دادگا بە ٦ مانگ بەند کران و لێدانی ٧٤ قامچی هەروەها ٢ ساڵ قەدەغەی هاتووچو بۆ دەرەوەی وڵاتی بە سەر دا سەپێندرا.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی ٢٠ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکانی ئەو شارە  لە لایە هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرا.