هێمن ئەحمەدزادە خەڵکی مەهاباد سزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد کە لە ڕەوتی شوڕشی ژینا دەستبەسەر کرابوولە لایەن دادگای شوڕشی مەهاباد سزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا.

دادگا ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی و تێکدانی ئاسایشی گشتی وڵات و هەڵگرتنی چەک بە ١ ساڵ و ٦ مانگ سزای بەندکرانی مەحکووم کردووە. ناوبراو مانگی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرا کە تا ئێستا لە بەندیخانە شاری مەهاباد بەسەر دەبات.