هاووڵاتییەکی خەڵکی کامیاران دەسبەسەر کرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵكی شاری کامیاران بە ناوی”دانا قوربانی” ١٩ ساڵە لە لایە هێزە ئەمنییەکانی شاری کامیاران بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.

ناوبراو برازای شەهید حەیدەر قوربانییە و سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ناوبراو بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی کورەکەیان بێ ئاکام ماوەتەوە چارەنووسی نادیارە.