خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی ٦ هاووڵاتی خەڵكی شاری سەراوڵەی سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوەکانی”حامید ڕەحمانی،مێهرداد قەیسەربەیگی،محەممەد تەهماسبی (مامۆستا)،ئەیووب گەڕاوەند،یونس گەڕاوەند،نەوێد محەممەدنەژاد” بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر و ڕەوانەی گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە کراون.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییانە لە بەر دەست دا نییە،چارەنووسیان نادیارە.