فەرزاد کەریمی خەڵکی تەنگیسەرسزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا هاووڵاتییەک بە ناوی”فەرزاد کەریمی” خەڵكی گوندی تەنگیسەر سەر بە شاری سنە کە دانیشتووی شاری ئەهوازە ولە ڕەوتی شوڕشی ژینا دەسبەسەر کرابوو لە لایە دادگای شوڕشی ئەهواز سزای ٥ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەر دا سەپێندرا.

دادگا ئەو هاووڵاتییەی بە تۆمەتی تێکدانی بیر و ڕایی گشتی خەڵک بە ٥ سال بەندکرانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کردووە،ئەو هاووڵاتییە ٢١ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی دەستبەسەر کرابوو کە دواتر بە بارمتە ئازاد کرابوو.