دەسبەسەرکردنی چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: یاسر نووری، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی جوانڕۆ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە لەو شارە، بەشێوەیەکی توندوتیژی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە. ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، یاسر نووری، ژینگەپارێزی خەڵکی شاری جوانڕۆ، لە کاتی دەسبەسەرکردنیدا لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارە لەلایەن هێزەکانی داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراوتە بەر لێدان و توندوتیژیی بەرانبەر کراوە و  دواتر هەر ئەو هێزانەی حکوومەت بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سەر ماڵی ناوبراو و ماڵەکەیان پشکنیوە.

شایانی باسە کە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس، شوێنی ڕاگیران و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ یاسر نووری لە بەردەستدا نییە و هەموو هاوڵ و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ناوبراو بێ‌ئاکام ماوەتەوە.