خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی ٨هاووڵاتی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی “ڕەحمان درەخشانی”ناسراو بە مەلا هەروەها کورەکەی” خەڵکی گوندی قەڵاتی مەنگوران سەر بە پیرانشار،عەبدوولڕەحمان قەیتەران” سەدرەدین قەیتەران”خەڵکی گوندی کانی مەلا”موحسێن جەوادیفەر” ڕەسووڵ جەوادیفەر”خەڵکی شارەدێی پەسوە”جەماڵ ڕەسووڵ زادە”و “محەممەد مەحموود فەقێ”خەڵکی گوندی خورینج” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری پیرانشارشەوی ڕابردوو بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراون
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتیانە لەبەر دەست دا نییە و چارەنووسیان نادیارە.