کەمکردنەوەی سزای بەندکردنی ڕۆژنامەنووسێکی کورد لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: ژینا مۆدەریس‌گورجی، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی سنە، سزای بەندکردنەکەی لە ٢١مانگەوە کەمکرایەوە بۆ ١٦مانگ.

ڕۆژی شەممە، ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لقی ٤ی دادگای پێداچوونەوەی کۆماری ئیسلامی لە پارێزگای سنە، سزای بەندکردنی ژینا مودەریس‌گورجی، ڕۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنیی خەڵکی ئەو شارەی لە ٢١مانگ بەندکردنەوەی کەم کردەوە بۆ ١٦مانگ بەندکردن.

ناوبراو پێشتر لەلایەن لقی ٤ی دادگایپێداچوونەوەی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە سنە بەتۆمەتی پێکهێنانی بانگ و پڕوپاگەندە بەژی نیزامی ڕێژیمی ئێران و هاوکاریکردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕێژیم، سزای ١ساڵ و ٨مانگ بەدنکردنی بەسەردا سەپێندرا و پاش لێکۆڵینەوە و بەدوداچوونی دادگای ناوبراو بێتاوان دەرچوو و لە ئێستادا سزای ١٦مانگی بەسەردا سەپێندراوە و لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندی سنە ڕاگیراوە.

شایانی باسە کە، ژینا مودەریس‌گورجی، ڕۆژی ٣٠ی مانگی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی، لەکاتی شۆڕشی ژن، ژینا، ئازادیلەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری سنە بەشێوەیەکی دڕەندانە و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کرا و پاش ماوەی مانگ و ١٠ڕۆژ دەسبەسەربوون بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ١ملیاردتمەن و بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.

هەروەها لە ڕۆژی ٢١ی مانگی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، بۆ جاری دووهەم لەلایەن چەکدارانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرایەوە و پاش نزیکەی ٢مانگ و ١٠ڕۆژ دەسبەسەربوون بە دانانی بارمتەی قورستر بە بڕی ٥ملیاردتمەن و بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا و بەردەوام ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە شاری سنە هەڕەشە و گوشاریان خستۆتە سەر ژیانی ئەو ڕۆژنامەنووسە و جارێکیش دووکانی کتێبفرۆشییەکەیان بەزۆرە ملێ بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک پێ داخستووە.