بۆکان: دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی چوار شەممە ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی “ئەشکان ئیسماعیل نەژاد ” دوای بانگ کردنی لە ڕێگای تلفون بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بە پێی زانیارییەکان ناوبراو دوای خۆشی دەربڕین بە مەرگی ئیبراهی ڕەئیسی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر کراوە. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەست دا نییە.