سنە: رەوانە کردنی ئارمان مورادی بۆ بەندیخانە بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزاکەی

خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی دووشەممە ٣١ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی خوێندکارو چالاکی مەدەنی خەڵکی شآری سنە، بە ناوی”ئارمان مورادی” کە پێشتر لە لایەن دادگا شوڕشی شاری سنە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی سزای ٥ مانگ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرابوو ،بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزاکەی دەسبەسەر و رەوانە بەندیخانە ناوەندی شاری سنە کرا.

ناوبراو ٢ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر کرا کە دوای تەواو بوونی لێکۆلینەوە بە بارمتە ئازاد کرابوو.