مەریوان: دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی پێنج شەممە ٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەوڵاوا دانیشتووی مەریوان بە ناوی “ئیبراهیم خۆیشکار” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەر کردن وئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵیان و شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەست دا نییە.