
خۆڕاگری: عەلی محەممەدی، هاووڵاتیی خەڵكی بۆکان و باوکی شەهید شەهریار محەممەدی، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی، عەلی محەممەدی، باوکی شەهریار محەممەدی، یەکێک لە شەهیدانی شۆڕشی ژینا و هاووڵاتیی خەڵكی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.
ناوبراو پاش دەسبەسەرکردنی ڕفێندراوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.