ئاماری دەستبەسەر کراوان و حوکم دراوانی چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە مانگی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی،بە پێی ئامارە تۆمارکراوەکانی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

خۆڕاگری:بە پێی ئامارە تۆمار کراوەکانی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە یەک مانگی ڕابردوو دا، واتە مانگی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی ٦٨ کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی، دژایەتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتنگە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کراون، کە بەشێکیان دوای تەواو بوونی لێکۆلینەوە بە بارمتەی قورس ئازاد کراون و بەشێکیان تا ئێستا لە ژێر لێکۆڵینەوە دان وچارەنووسیان ناڕوونە.

جیگای ئاماژەیە کە لە سەرەتای دەسپێکردنی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل بە سەدان کەسی لە سەرانسەری ئێران بە تۆمەتی سیخوری بۆ ئیسرائیل دەسبەسر کراون، کە بۆتە جێگای نیگەرانی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ. دەیان شۆفێری بارهەڵگرەکان لە ئێران و کوردستان دوای نارەزایەتی دەربرینیان لە سەر دابین کردنی مافە سینفییەکانیان دەسبەسەر کران، هەروەها جیا لەو ئامارانە بە دەیان کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکان بانگهێشت و لێکۆڵینەوەیان لێکراوە کە ١٨ کەس لە کچانی خوار تەمەن ١٨ ساڵی شاری مەهاباد بە تۆمەتی بڵاو کردنەوەی هەواڵی شەری ئێران و ئیسرائیل لێکۆڵینەوەیان لێکراوە دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کراون،هەروەها ١٥ مامۆستای خەڵکی شاری سنە لە لایەن ئیتلاعات بە تۆمەتی دژایەتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بانگهێشت و لێکۆڵینەوەیان لێکراوە.

هەروەها بە پێی ئامارە تۆمارکراوەکانی ئەنجومەن لە مانگی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی دا، ١٠ کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە شارە جیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە پێشتر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکان دەستبەسەر و لێکۆلینەوەیان لێکراوە،لەلایەن دادگای بە ناو شۆڕش و دادگای تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کەیسەکانیان یەک لایی کراوەتەوە و سزای بەندکرانیان بەسەر دا سەپێندراوە.

بە شێوەیەکی گشتی ئەو سەزا دراوانە لە سەر یەک بە ١٠ ساڵ و ١ مانگ و ٧ڕۆژ بەند کردنی تەعزیری ٥ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کراون. هەروەها ٢ بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی”ئیسماعیل فکری” خەڵکی تاران و “مەجید مسەیبی” بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل “مجاهید کورکووری”لە نەتەوەی عەرەب خەڵکی شاری ئیزە لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا لە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئیران لە سێدارە دران.

پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامی بەردەوامە و ڕۆژبەڕۆژ لە زیاد بوون دایە.