بەندکراوێکی سیاسیی پێشووی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا

خۆڕاگری: سەید ڕەحمان حوسێنی، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی ٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی، سەید ڕەحمان حوسێنی، تەمەن ٥٨ساڵان و بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی شاری پیراشار لەلایەن هێزە داگیرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبراو لە پاش دەسبەسەرکردنییەوە تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردنی، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەر دەستدا نییەو هەواڵی و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.