هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد جارێکی دیکە لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرایەوە

خۆڕاگری: عەلی دانش، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد باجاری دووهەم لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە بەشێویەکی دڕەندانە دەسبەسەر کرایەوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی، ۱۹ی بانەمەڕی ۱٤۰٤ی هەتاوی، عەلی دانش، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد کە پێشتریش جارێک دەسبەسەر کرابوو، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژمی ئیسلامیی ئێرانەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کارەکەی، بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی، دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کاری ناوبراو و بە بێڕێزیپێکردن و لێدان دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسەبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.