بەندکراوێکی سیاسیی کورد ٧ساڵ بەندکردنی زیاتری بەسەردا سەپێندرا

خۆڕاگری: سالار سەدیقی هەمەدانی، بەندکراوی سیاسیی خەڵكی ورمێ، لە بەندیخانەی نەغەدە ٧ساڵ بەدندکردندی زیاتری بەسەردا سەپێندراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی بانەمەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، سالار سەدیقی هەمەدانی، بەندکراوی سیاسیی خەڵكی شاری ورمێ و بەندکراوی لە بەندیخانەی نەغەدە، لە پەروەندەیەکی نوێدا بەتۆمەتی ئەندامبوون لە حیزبێکی ئێرانی دژبەری کۆماری ئیسلامی، چالاکی بەدژی ڕێژیم و تێکدانی ئاسایشی بەندیخانە، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە سزای ٧ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.

دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە درێژەی گوشارەکانی خۆی بۆ سەر بەندکراوانی سیاسیی کورد ناوبراوی بەبی لەبەرچاوگرتنی مافی یاسایی و دادگاییکردنێکی دادپەروەرانە لە دادگاییکردنێکی کوردت شانۆگەری، سزای ٧ساڵ بەندکردنی زیادەی بەسەر ئەو بەندکراوە سیاسییەدا سەپاندووە، لەکاتێکدا کە ئەو بەندکراوە پێشتر سزای ١٩ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو و ئێستاش ٧ساڵی دیکەشی بۆ زیاد کراوە.

شایانی باسە کە، سەپاندنی سزای ٧ساڵ بەندکردنی زیادە بەسەر ساڵار سەدیقی هەمەدانی، لە کاتێکدایە کە ڕێگەی پێنەدراوە هیچ پارێزەرێکی هەبێ و هەروەها نەیانهێشتوە بۆخۆشی دادۆکی لەسەر تۆمەتەوەپاڵدراوەکانی لە دادگا بکەت کە دانیشتنی دادگاکە چەند خولەکێکی خایاندووە و چالاکوانان و پارێزەرانی یاسایی ئەو سزایەیان پێ سزایەکی نادادپەروەرانەیە و بۆزۆرەملێ بەسەر ئەو بەندکراوە سیاسییەدا سەپێندراوە.