دەسبەسەرکراوێکی خەڵکی مەریوان بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

خۆڕاگری: ئارمان نیکپەی، هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان، دوای تێپەڕینی ٢٤رۆژ لە دەسبەسەربوونی، بەشێوەی کاتی بە بارمتە ئازاد کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری: ڕۆژی یەکشەممە، ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئارمان نیکپەی، خەڵکی گوندی “نێ”ـی سەربە شاری مەریوان بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەیەکی کاتی تا کۆتایی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی مەریوان ئازاکراوە.

هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی، لەکاتی دەسبەسەر کردنی ئارمان نیکپەی، دەستیان بە مۆبایلەکەیدا گرتووە لاپەڕە تایبەتەکانی سۆشیال میدیای ناوبراویان خستۆتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان و نامەی تایبەت بۆ خەڵکی دیکە دەنێرن بە ئامانجی ئەوەیکە پەروەندەی بۆ دروست بکەن.

جێی ئاماژەیە کە ناوبرا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەنامەیەکی قەزایی و یاسایی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە ماڵەکەی خۆید دەسبەسەر کرا.