دەسبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە

خۆڕاگری: سێ هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بەناوەکانی “سروە، پەیمان و فەردین شیری” لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣ی هەتاوی، سروە شیری و پەیمان شیری خوشک و بران لەگەڵ پەیمانی شیری کە ئامۆزایانە، خەڵکی گوندی “تەرەغە”ـی سەربە شاری بۆکان، لەلایەن چەکدارە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراون.

چەکدارە سەرکوتکەرەکانی کۆمای ئیسلامی بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتەوە سەر ماڵی ئەو سێ هاووڵاتییە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردوون و گواستوویاننەتەوە بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی ڕێژیم لە ورمێ و لەوێ لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکەن و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشیان بێئاکام ماوەتەوە.