خوشک و برایەکی خەڵکی سنە لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران

خۆڕاگری: موعید و ڕێزان ساعێدی، خوشک و برایەکی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.

ڕۆژی چوارشەممە، ٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: موعید ساعێدی و ڕێزان ساعێدی، خوشک و برای خەڵکی شاری سنە و خاوەنی یەکێک لە شەهیدانی شۆڕشی ژینا بەناوی “سارینا ساعێدی” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە گۆڕستانی “بەهەشتی محەممەدی” و خوشک و برایەکی شەهید سارینایان بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەر کردوون و تائێستاش هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەربوون، شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشیان بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*