خۆڕاگری: ئەمیر محەممەدخانی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی دیواندەرە، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی لە بەدیخانەی ئەو شارە ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٤ی بەفرانباری ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەمیر محەممەدخانی، هاووڵاتیی دسبەسەرکراوی خەڵکی شاری دیواندەرە پاش نزیکەی یەکمانگ دەسبەسەربوون، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کرا.
ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە، ٧ی سەرماوەزی ئەمساڵ، لەلایەن هێز داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسای لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەر کرا گوازرایەوە بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە دیواندەرە و پاش لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی دیواندەرە، هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.