دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران

خۆڕاگری: مووسا ڕەسووڵی و سۆران محەممەدپوور، دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵكی پیرانشار لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران و ژمارەی دەسبەسەرکراوان گەیشتە ٤کەس.

ڕۆژی شەممە، ٨ی بەفرانباری ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران لە پیرانشا شەپۆلێکی دەسبەسەرکردنی دەست پێکردووە و تائێستا بە دەسبەسەرکردنی سۆران محەممەدپوور و مووسا ڕەسووڵی، چوار هاووڵاتیی خەڵكی ئەو شارەی دەسبەسەرکردووە و تائێستاش چارەنووسیان ناڕوونە.

هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ئەو دوو هاووڵاتییە و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردوون و ڕفاندوویانن بۆ شوێنێکی نادیار و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.