خۆڕاگری: ئەمیر بابۆڵی، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، مەبەسەتی جێبەجێکردنی سزای ٥ساڵ بەندکردن دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەمیر بابۆلی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “لەج”ـی سەربە شاری مەهاباد دوای بانگکردنی بۆ لقی جێبەجێکردنی سزاکانی کۆمای ئیسلامی لەو شارە، دەسبەسەر کرا و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٥ساڵ بەندکردنەکەی گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد.
ناوبراو پێشتر لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمەوە لە مەهاباد بەتۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماتی ئیسلامی، سزای ٥ساڵ بەندکردن و بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی نیزام، سزای ١ساڵ بەندکرنی بەسەردا سەپێندرابوو کە بەپێی یاسای کۆکردنەوەی سزاکان، دەبێ سزای ٥ساڵ بەندکردن تێپەڕێنێ.
جێی ئاماژەیە کە، ئەمیر بابۆڵی، بەرەبەیانییەکی ڕۆژی شەممە، ٢٥ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیم کە هەڵیانکوتابووە سەر ماڵەکەی، بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کرد و پاش ٧مانگ ڕاگیران بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.